٢١ تەمووز ٢٠٢٠ - ١٣:٣٥
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێستا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و لە لایەن وەزیری وزەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەر ئیستا مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی بالای ئێران ببێت.

مستەفا کازمی ئێوارەی ئەمڕۆ چاوی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران دەکەوێت.